AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٣ ١٦:٤٤

حەشارگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

حەشارگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

لە چیاکانی قەندیل کە دەیان بنکەی سەرەکی پەکەکەی تێدایە، هەواڵنێرانی هەواڵدەری فەڕەنسا چوونە حەشارگەکانی ئەو گرووپە؛ پەناگەیەکی ژێرزەوینی کە ئێستا لە نێوان ڕەوتی ئاشتی و وەلانانی شەڕ چەکداری ڕەنگێکی دیکەی بەخۆی گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا کە لە بنکە ژێرزەویەکانی پەکەکە لە هەرێم ڕاۆپرتێکی تایبەتی پێک هێناوە، نووسی: یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی کوردی پەکەکە لە ڕێگا پڕپێچەکانی کوێستانەکانی هەرێم دەڕوات و دوای وەستان، هێزەکانی جێگیر لە ئەو سەنگەرە شاراوە ڕادەگەیێنێت کە میوانمان هەیە.

ناوبراو دوای پێوەندی تەلەفۆنی کە لە لقی دارێکەوە هەڵواستراوە، گرووپەکانی هەواڵنێری فەڕەنسا بەرەو نێو حەشارگەکە ڕێنوێنی دەکات؛ شوێنێک کە زۆر بە دەگمەن ئیزنی چوونە ژوورەوە ی دەدرێت کەسێک.

جێبەجێ کردنی ڕەوتی ئاشتی بە واتای بەجێ هێشتنی کوێستان نییە، ئەمە سەرحەد مازلم گابار، فەرماندەی 47 ساڵان بە قژێکی درێژ و زەردەخەنەیەکەوە دەیڵێت.

ناوبراو درێژە دەدات: تەنانەت ئەگەر چیاش بەجێبهێڵین، هەر ئەم شێوە ژیانە درێژە دەدەین. سروشت ئێمە ناترسێنێت، بەڵام ڕێکردنی لە نێو شارەکان، لە نێوان ئۆتۆمبێل، دووکەڵ و ترافیک هەست بە نائەمنی دەداتە من.
حەشارگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
دوابەدوای بانگهێشتەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، ئەو گرووپە هەندێک هەنگاوی مێژووییان بۆ کۆتایی هێنان بە چەندین دەیە پێکدادان لە تورکیا هەڵگرتووە؛ شەڕێک کە نزیک بە 50 هەزار کوژراوی بەدواوە بووە. پەکەکە بە شێوەی فەرمی شەڕی چەکدارانەی وەلان ناوە و تەنانەت 30 هێزی خۆی بە شێوەی سیمبولیک چەکەکانی خۆیان سووتاند، هەر چەندە زۆربەی هێزەکانی قەندیل هەر چەکیان پێبوو.

ژیانی چریکی درێژەی هەیە؛ بەڵام بە شێوەیەکی نوێ

لە شوێنی چوونە ژوورەوەی حەشارگەکە، فەنێکی گەورە بە کەناڵێک کە بەرەو ڕێگایەکی نهێنی دەڕوات، هەوای تازە دێنێتە ناوەوە. ڕێگای باریک بەرەو داڵانێکی گەورەتر دەکرێتەوە کە ئەندامان و فەرماندەکانی پەکەکە بە جلوبەرگی نەریتی یان سەربازی- یونیفۆرمی زەیتوونی یان شەلوار - جلیقەی خاکی- ڕێز بوون تا پێشوازی لە میوان بکەن.

هەر یەکە لە ژوورەکان بۆ کارێکی تایبەت بەکار دێت؛ یەکێکیان بە گژوگیای نوێ و ڕشتەگەلێکی تیشک جوانکاری بۆ کراوە، شوێنی مانەوەی ژنانی شەڕڤانە.

لە هەفتەکانی دواییدا، چیاکانی عێراق میوانداری هێزگەلێکە کە لە خاکی تورکیاوە چوونەتە دەرەوە تا نیشان بدەن پەکەکە پابەندە بە ڕەوتی ئاشتی.

یەکێک لە ئەوان ڤەژین دێرسیمە؛ ژنێک کە لە 23 ساڵاندا چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و زۆربەی کاتەکەی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تێپەڕاندووە. ناوبراو ئێستا 34 ساڵانە و گەڕاوەتەوە قەندیل.

ناوبراو دەڵێت: تورک لەوێ زۆر بە هەستە. ئەوێ بۆ ئێمە شوێنێکی تایبەتە، چونکوو نزیکتر لە ڕێبەر ئاپۆ بووین.


چوون بەرەو ڕێگای سیاسی

پەکەکە کە هێشتا لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپایە، چەندین خول دانوستانی لەگەڵ تورکیا تێپەڕاندووە و لە بزووتنەوەیەکی جودایی خوازیەوە بووەتە هێزێک کە هەوڵ دەدات بۆ یەکسانی کوردەکان لە تورکیا.

بە وتەی ئەندامانی پەکەکە لە قەندیل، ئەمڕۆ ئەو گرووپە دەیەوێت بچێتە نێو قۆناغی سیاسی نوێیەوە.

لە ئەو حەشارگەیە کەAFP سەردانی کرد، دیوارەکان لە وێنەی ئۆجالان و ئەندامانی کوژراو، داپۆشرابوو. لە چێشتخانە، ئەندامان خەریکی دروست کردنی هەویر بۆ چێ کردنی نان و گۆشت بوون. هەندێک چی دەخۆنەوە، تەماشای تەلەڤیزیۆن دەکەن یان لە داڵانەکان گفتوگۆ دەکەن.

حەشارگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

حەشارگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
حەشارگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

News ID 57764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha